ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک داوای لە حوسییەکان کرد دەستبەجێ دەست لە هێرشکردنە سەر هێڵەکانی کەشتیوانی ڕابگرن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ١١ دەنگی بەڵێ و چوار دەنگی بێ لایەن، بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە داوا لە حوسییەکانی یەمەن دەکات دەستبەجێ هێرشەکانیان کە بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هێڵە کەشتیوانیەکان دەکرێت, ڕابگرن. ئەم بڕیارنامەیە سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا وریایی داوە.
بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لەلایەن ئەمریکا و ژاپۆنەوە پێشکەشکرا، داوای لە حوسییەکان کردووە کەشتیی گالاکسی لیدەر کە لە ٢٨ی ئەم مانگەدا دەستیان بەسەردا گرتووە ئازاد بكەن.
ئەنجومەنی ئاسایش پێداگری لەوە کردەوە کە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی خۆیانە لە بەرانبەر هێرشەکانی حوسییەکان بەرگری لە خۆیان بكەن.