بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی "میرزا ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "هەنجەنە" سەر بە بانە بە هۆی تەقەی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری "زەلێ"ی ئەم شارە گیانی دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە هەنگی سنووری بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە و تا ئێستا ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوە.
ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.