وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دیفاعی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، تاكوو ئێستا ١٢٧ هێرش كراوەتە سەر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریە.
پات رایده‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دیفاعی ئه‌مه‌ریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی ڕایگەیاند، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای حكوومەتی عێراق له‌و وڵاته‌ن.
ئه‌و وته‌بێژه وتی: "له چواری ئه‌م مانگه‌وه نۆ هێرش كراوه‌ته سه‌رمان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا له ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ڕژیمی ئێران، لە عێراق، یەمەن و سووریە لە هێرشکردنە سەر سەربازانی وڵاتەکەی بەردەوام بن، ئەمه‌ریکا وەڵامی گونجاوی بۆیان دەبێت.
بلینکن هه‌روه‌ها وتی: "هێرشی حووسییەکان و گرووپەکانی دیکەی نزیک لە حکومەتی ئێران لە عێراق و سووریە هەڕەشە لەسەر سەقامگیری دروست دەکەن و ئەگەری فراوانبوونی شەڕ زیاد دەکەن".