ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, لاوێكی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلماس بە ناوی شۆڕش خەرگوشی، تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە هەنگی سنووری بانە گیانی دا.
ناوبراو خێزاندارە و باوکی یەک منداڵە و خەڵکی گوندی "زاویەجیك"ی سەر بە شاری سەڵماسە.
بەپێی هەندێک ڕاپۆرت, تەرمی ناوبراو ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوە.