مەسعوود شەمسنەژاد، پارێزەری موحسین مەزڵووم، پێژمان فاتحی، وەفا ئازەربار و هەژیر فەرامەرزی، تۆمارکردنی داواکاری بۆ دەستپێکردنەوەی ڕێوشوێنەکان بە ئامانجی ڕاگرتنی لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانەی ڕاگەیاند.
ئەم پارێزەرە بە ئاماژەدان بە "سنووردارکردنی یاسایی کە بەهۆی دەستڕانەگەیشتن" بە فایلەکانی ئەو زیندانییە سیاسییانە، ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئاستەنگەکانی ئێستا، دووبارە دادگاییکردنەکە بە ئاماژەدان بە یەکێک لە بڕگەکانی یاسایی سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم تۆمار کراوە, هیوای خۆی دەربڕی کە لەسێدارەدانی ئەو كەسانە ڕابگیرێت.
دەگوترێ کە ڕژیم، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی، وەک ئامرازێکی تەبلیغی لە ئێعدامکردنی ئەو زیندانیانە كەڵك وەربگرێ. بە تایبەت لە چەند مانگێک لەمەوبەرەوە ئەم زیندانیانە لە ڕێگەی سیناریۆ و دانپێدانان لە ژێر شکەنجەدا بە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار کرابوون.