ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, تەقینەوەیەکی ترسناک و گوماناوی لە وەرشەی بەرهەمهێنان کە دەکەوێتە شارۆچکەی پیشەسازی سیمیندەشت لە کەرەج ڕوویدا و بەو هۆیەوە ئاگرکەوتنەوە و زیانێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەم تەقینەوەیە، ژمارەی بریندارەکانی بە پەنجا و سێ کەس ڕاگەیاند و وتی کە شوێنی ڕووداوەکە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی جوانکارییە. هەتا ئێستا وردەکاریی نوێی ئەم ڕووداوە نەخراوەتە بەردەست.