کانادا، بریتانیا، سوید و ئۆکراین بەهۆی ڕۆڵی ڕژیمی ئێران لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لە ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨، بە فەرمی سکاڵایان لە شۆرای هەوانەوەردیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ( ئیکائۆ) تۆمار کرد.
ئەو چوار وڵاتە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ بەهۆی تەقەکردنی نایاسایی ڕژیمی ئاخوندی ئێران دژی فڕۆکەیەکی گەشتیاری لە حاڵی فڕیندا، بەشێوەی هاوبەش سکاڵامان ڕادەستی شۆرای هەوانەوەردیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان( ئیکائۆ) کرد.
ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، فڕۆکەی ئۆکراینی لە شاری تاران لەلایەن سپای ترۆریستی پاسدارانەوە بە دوو مووشەک کرایە ئامانج و ١٧٦ گەشتیاری ئەو فڕۆکەیە گیانیان دا کە بەشیکی زۆریان خەڵکی کانادا، بریتانیا، سوید و ئوکراین بوون.