فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی دیکەی حوسیەکانی یەمەن, کە لەلایەن ڕژیمی ئێران پشتیوانی دەکرێنی لە دەریای سوور خستوەتە خوارەو.
ڕۆژی دوو شەممە ١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۲، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کردووە، درۆنێکی بۆمبرێژکراویان لە باشووری دەریای سوور، لە نزیک کەشتیە بازرگانییەکان خستۆتە خوارەوە.
بەپێی ئەو راگەیاندراوەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، درۆنە بۆمبڕێژراوەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەنەوە كە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن هەڵدراوە و، بە سیستەمی بەرگریی( یو ئێس ئێس لابون)، هەروەها(دی دی چی ۵۹) لە نزیک کەشتییە بازرگانییەکان خرایە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵی هەبێت.