بەپێی ڕاپۆرتێکی بڵاو کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا, ڕێژەی سزای دژە مرۆڤانەی لەسێدارەدران لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٢، ٣١ لەسەد بەرزبوووتەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: لەسێدارەدرانی زیندانییانی سیاسی لە سەرتاسەری ئێراندا، ٦٨ لەسەد بەرز بووەتەوە و لەو نێوانەشدا, لەسێدارەدرانی زیندانییانی سیاسیی کورد، ٧١ لەسەد و لەسێدارەدرانی زیندانییانی سیاسیی بەلووچ ٤٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.
هەروەها زیاتر لە ٨٨ لەسەدی لەسێدارەدرانەکان لەلایەن میدیاکان و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی دژە خەڵک و سەر بە حکومەت ڕانەگەیەندراون.
لەم ئامارەدا ئاماژەیەک بە وردەکاریی لەسێدارەدرانەکان ڕایگەیاندووە کە ٧٧٩ حاڵەتی سزای سەپێندراوی لەسێدارەدران لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران جێبەجێ کراوە.