تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتوانی گوندی قەرەقشڵاق بەرانبەر بە دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەوییەکانی ئەم گوندەدا

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتوانی گوندی قەرەقشڵاق بەرانبەر بە دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەوییەکانی ئەم گوندەدا
دەنگی خەباتی کوردستان

دانیشتوانی گوندی قەرەقشڵاق سەر بە شارستانی سەلماس سەر بە پارێزگای ورمێ لە ناڕەزایەتی بە دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەویەکانی ئەم گوندەدا کۆبوونەوە و داوایان کرد حکومەت و بەرپرسانی پەیوەندیدار کە هەمیشە چاوی خۆیان لەسەر کێشەو گرفتەکانی خەڵک دادەخن و هیچ گرنگیەک بە خەڵک نادەن, گوێبیستی داواکاریەکەیان بن و بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن.
هۆی سەرەکی داواکاری خەڵک بۆ بەرگری لە دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەوییەكانی ئەم گوندەدا، ئەگەری زۆری لەنێوچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکانە كە بۆ کشتوکاڵ نەشێن و هەروەها لەنێوچوونی لەوەڕگە و باخ و وێرانبوونی ژینگەی ناوچەکە بەهۆی دزەکردن پاشەڕۆی پیشەسازی بۆ نێو کێڵگەکان و سەرچاوە ئاوییەکانی دەوروبەری کارگەکە دەگەڕێتەوە.
پێشتر ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە لەنێوچوونی سەدان هێکتار زەویی کشتوکاڵی لە گوندەکانی بناب و مەراغە بە هۆی چالاکییەکانی کارگەی کاوە سۆدە، بڵاوکرابوونەوە.

4 مانگ و 11 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتوانی گوندی قەرەقشڵاق بەرانبەر بە دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەوییەکانی ئەم گوندەدا

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتوانی گوندی قەرەقشڵاق بەرانبەر بە دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەوییەکانی ئەم گوندەدا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی