تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سەپاندنی سزای بەندکران و قامچی بۆ سەر فریشتە مەهدەوی 

سەپاندنی سزای بەندکران و قامچی بۆ سەر فریشتە مەهدەوی 
دەنگی خەباتی کوردستان

فریشتە مەهدەوی هاووڵاتیی خەڵکی گورگان سەر بە پارێزگای گوڵستان، لە لایەن سیستمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێران, سزای دە مانگ زیندان و ٥٠ قامچی  بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لەلایەن سەرچاوە هەواڵیەکان بڵاو کراونەتە ، لەم دواییانەدا، فەریشتە مەهدەوی لەلایەن لقی ۱۰۵ی بێدادگای تاوانەساختەکانی ڕژیم لە گورگان, بە تۆمەتی ساختەی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" دە مانگ زیندان و ۵۰ قامچی سزای بەسەردا سەپێندراوەو بەتۆمەتی ساختەی ئاژاوەگێڕی سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ٣ ساڵ هەڵپەسێردراوە و حوکمی قامچی لێدانەکەی گۆڕدراوە بۆ غەرامەکردنی نەختینەیی ١٠ ملیۆن تمەن بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانانیساڵی ١٤٠٢، لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کوڕەکەی، محەمەد ڕەزا شەوقی، گیرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی گۆرگان.  دواجار لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی ڕەزبەردا پاش دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی گۆرگان ئازاد کرا.
محەمەد ڕەزا شەوقی تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی فەریشتە مەهدەوی لە ڕۆژی ١٧ی خەرمانان لەلایەن بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە شاری گۆرگان گیرابوو. لە ناوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢دا بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران و لە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار بە چەند تۆمەتی ساختەی وە؟ "کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی دەسەڵات" لە لقی یەکەمی بێدادگای بەناو ئینقلاب لە گۆرگان لە دادگایەکی ساختەدا مەحکەمە کرا.

4 مانگ و 12 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای بەندکران و قامچی بۆ سەر فریشتە مەهدەوی 

سەپاندنی سزای بەندکران و قامچی بۆ سەر فریشتە مەهدەوی 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی