دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو بەسەر گرتنی مەهسا یەزدانی دایکی نەمر محەممەدجەواد زاهیدی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، ناوبراو تا ئێستاش لە چارەنووسێكی ناڕووندا لە زیندانی قایمشار زیندانی کراوە.
خاتوو مەهسا یەزدانی لە ٣١ی گەلاوێژ، دوای هێرشی بەکرێگیراوانی رژیم گیراوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەم دایكە دادخوازە نەبوو.
محەممەد جەواد زاهیدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بوو، کە لە شۆڕشی ژینا دا لە شاری ساری بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی دەسەڵات شەهید کرا.