تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هەوڵی دۆسییەسازی دەزگای ساختەچی و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم دژی ڕۆیا حیشمەتی

هەوڵی دۆسییەسازی دەزگای ساختەچی و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم دژی ڕۆیا حیشمەتی
دەنگی خەباتی کوردستان

دوای لێدانی نامرۆڤانەی ٧٤ قامچی بۆ ڕۆیا حیشمەتی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران بەهۆی لابردنی سەرپۆش، دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم دۆسییەی ساختەی بەناو ئەمنییەتی بۆ ئەم هاووڵاتییە کردووەتەوە. 
پاش ئەوەی کە ڕۆیا حیشمەتی لە فەیسبووکەکەی خۆیدا، شێوازی لێدانی ٧٤ قامچی بۆ بەردەنگەکانی خۆی گێڕایەوە، میدیاکانی دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم, دۆسییەیەکی بەناو ئەمنییەتییان دژی ناوبراو کردووەتەوە.
ناوبراو بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دەزگای قەزایی ساختەچی ڕژیمی ئێرانەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی بەبێ ڕەچاوکردنی حیجابی زۆری لە ئوتوبانی کشاوەرزی تاران، سزای ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراو، لێدانی ٧٤ قامچی و سێ ساڵ قەدەکرانی چوونەدەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرابوو.
دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێران ئیدیعایەکی ساختەی ساز کردووە کە ناوبراو فەرمانبەری شەریکەیەکە کە بنکەکەی لە ئەمریکایە و لە دوورەوە لەگەڵیان کار دەکات و پرۆژەی تایبەتیان بۆ ئەنجام دەدات.

4 مانگ و 12 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەوڵی دۆسییەسازی دەزگای ساختەچی و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم دژی ڕۆیا حیشمەتی

هەوڵی دۆسییەسازی دەزگای ساختەچی و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم دژی ڕۆیا حیشمەتی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی