تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بریندار کرانی سێ كۆڵبەری دیكە بە تەقەی ترۆریستەچەکدارەکانی ڕژیم

بریندار کرانی سێ كۆڵبەری دیكە بە تەقەی ترۆریستەچەکدارەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، تەها گوڵ محەممەدی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە پێیدا بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، ترۆریستەکانی هەنگی مەرزی لە هەنگەژاڵی بانە بە دەمانچە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناوی ئەم کۆڵبەرە ڕەزا حەسەنی و خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتەکان ناوبراو لە دەستیدا بە سەختی بریندار بووە.
هەروەها هیوا مەحموودی، لاوێکی کۆڵبەری خەڵکی سەقز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانبار، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی لە سییەکانیدا بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردن گواسترایەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان و باس لەوە کراوە کە باری جەستەیی نالەبارە.

4 مانگ و 12 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار کرانی سێ كۆڵبەری دیكە بە تەقەی ترۆریستەچەکدارەکانی ڕژیم

بریندار کرانی سێ كۆڵبەری دیكە بە تەقەی ترۆریستەچەکدارەکانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی