تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی دوبارەی ئەمین مەلەکی زیندانی سیاسی خەڵکی سەقز

گرتنی دوبارەی ئەمین مەلەکی زیندانی سیاسی خەڵکی سەقز
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمین مەلەکی، زیندانی سیاسی خەڵکی شاری سەقز کە سەرەتای هاوین دەورەی حوکمەکەی بەڕێ کردبوو، جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندە جینایەتکار و سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی شاری سەقز.
بەپێی ڕاپۆرت و زانیاری سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی دووشەممە ۱۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، ئەمین مەلەکی تەمەن ۶۰ساڵ، زیندانی سیاسی، خەڵکی ئێرانشار و دانیشتووی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەم شارە بەهێرش بۆ سەر ماڵەکەی و بەتوندوتیژی گیراوە.
بە بەدواداچوونی خانەوادەی ئەم زیندانییە سیاسییە، دەرکەوت کە ناوبراو بۆ تێپەڕاندنی حوکمی سێ ساڵەی پەیوەست بە دۆسیەی پێشوو، دوورخستنەوە بۆ زیندانی  کاشمەر  گیرواە. 
ئەم چالاکە سیاسییە هاوینی ئەمساڵ دوای تێپەڕاندنی حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کرابوو. ئەمین مەلەکی لە ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناوئەمنییەکانەوە گیرا و پاش پێنج مانگ گیران لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی شاری سەقز و سنە  بە دانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی تا کۆتایی ئیجرائات ئازاد کرا.
جێی باسە کە ناوبراو دواتر لە لایەن لقی ۱ی بێ دادگای بەناو شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لەحیزبە دژبەرەکانی ڕژیم حوکمی ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣٤ مانگ کەمکرایەوە و تێکەڵکردنی ئەم حوکمە لەگەڵ حوکمی پێشوو و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەممە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی گیرا دواتر گوازرایەوە و بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز.

4 مانگ و 12 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی دوبارەی ئەمین مەلەکی زیندانی سیاسی خەڵکی سەقز

گرتنی دوبارەی ئەمین مەلەکی زیندانی سیاسی خەڵکی سەقز

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی