"عیرفان بەسامی"، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "بێساران"ی سەر بە ناوچەی سەروئاوای سنە و دانیشتووی شاری سنە، بە هۆی نەبوونی ئەمنیەت لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی دا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دەبێ ئەمنیەت و پارێزراوی لە شوێنی کارکردنەکاندا وەک خاڵی سەرەکی لەپێش چاو بگیرگێت, بەڵام ساڵانە بە هۆی نەبوونی سەلامەتی و پێوەر لە شوێنی کاردا هەزاران کرێکار بریندار دەبن یان گیان ئەدەن و هۆی سەرەکی ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ ناکارامەیی دەسەڵات بۆ چاودێری شوێنی کارکردنەکان و نەبووی بیمە بۆ کرێکاران.