تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئەگەری سەپاندنی سزای لەسدارەدان بۆ سەر سێ كەس لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا

ئەگەری سەپاندنی سزای لەسدارەدان بۆ سەر سێ كەس لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا
دەنگی خەباتی کوردستان

سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆكان بە ناوەکانی کامڕان سوڵتانی، ڕەئوف شێخ مەعرووفی و ​​محەممەد فەرەجی کە ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشدا لە شاری بۆكان لەلایەن بەکرێگیراو و سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیرا بوون، بە تۆمەتی ساختەی "افساد فی‌الارض" تۆمەتبار کراون و مەترسی ئەوە هەیە سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا بسپێنن.
ئەم هاووڵاتییانە ساڵی ڕابردوو لە شاری بۆكان لەلایەن ترۆریستە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیران و بۆ ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزران.
ناوبراوان لە گرتووخانە ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ورمێ بە هێشتنەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکان بۆ دانپێدانانی زۆری و قبوڵکردنی تۆمەتی ساختەی"بەشداریکردن لە کوشتنی ئەفسەرێکی ئەمنی ڕژیم" لە بۆكان لە ژێر فشار و شکەنجەی دەروونی بوون, بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو فشارە، ئەم تۆمەتە ساختانەیان ڕەتکردەوە.
ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە لە ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا دوای تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی بۆكان گوازرانەوە و لە ئێستادا لە زینداندان.

10 مانگ و 17 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەگەری سەپاندنی سزای لەسدارەدان بۆ سەر سێ كەس لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا

ئەگەری سەپاندنی سزای لەسدارەدان بۆ سەر سێ كەس لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی