تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕاگواستنی سادق مەحموودنژاد، بۆ بەندیخانە

ڕاگواستنی سادق مەحموودنژاد، بۆ بەندیخانە
دەنگی خەباتی کوردستان

سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، کە چاوی بریندار کراوە، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی بەندکرانەکەی گیراوە و بۆ بەندیخانە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، سادق مەحموودنژاد، خەڵکی گوندی "جەران"ی سەر بە شاری پیرانشار، کە خێزاندار و باوکی منداڵێکە، دوای بانگکران لەلایەن لقی جێبەجێکرانی سزاکانی بێدادگای  ڕژیم لە ئەو شارە، گیراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕاگوێزرا.
سادق موحموودنژاد، پێشتر لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە شاری مەهاباد، بە تۆمەتی ساختەی "ئەندامبوون لە حیزبێکی ئوپوزسیونی دژ بە ڕژیم" و "چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکوومەت" سزای پێنج ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

4 مانگ و 17 ڕۆژ و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگواستنی سادق مەحموودنژاد، بۆ بەندیخانە

ڕاگواستنی سادق مەحموودنژاد، بۆ بەندیخانە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی