تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

مردنی سێ كەس بەهۆی خواردنەوەی ئالکول لە شاری ماكۆ

مردنی سێ كەس بەهۆی خواردنەوەی ئالکول لە شاری ماكۆ
دەنگی خەباتی کوردستان

لە شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ، سێ کەس بەهۆی خواردنەوەی مەشروباتی ئەلکولی گیانیان دا و ٢٠ کەسی دیکەش ژەهرخۆر بوون.
بەوتەی سابر جەعفەری، داواکاری گشتی سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە شاری ماکۆ، لەبەر ئەوەی بابەتەکە زۆر هەستیار بووە، دەستبەجێ بڕیاری لێکۆڵینەوە دراوە و چوار فرۆشیار گیراون.
جێی ئاماژەیە، لە ئێران و كوردستانی ئێران كڕین و فرۆشتنی خوردنەوه دەستكردەكان زۆر زیادی كردووە و بەشێک لەوانەش بەناوی خواردنەوە  بیانییەکان دەفرۆشرێن، یان خواردنەوە دەستکردەکان ئێتانۆڵیان تێدەکرێت و ئەم بابەتانە زۆرجار دەبنە هۆی کوێری و مەردنی بەکارهێنەران.
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، ساڵانە لە ئێراندا ١٠٠ تاوەکوو ١٢٠ کەس بەهۆی ئەو جۆرەخواردنەوانە گیان دەدەن.

4 مانگ و 17 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی سێ كەس بەهۆی خواردنەوەی ئالکول لە شاری ماكۆ

مردنی سێ كەس بەهۆی خواردنەوەی ئالکول لە شاری ماكۆ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی