تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گڕاندنەوەی دووبارەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سەقز 

گڕاندنەوەی دووبارەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سەقز 
دەنگی خەباتی کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری کوردی خەڵکی سەقز، کە سەرەڕای خراپی باری تەندروستی و دانانی بارمتە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشکی، لە بەندیخانەی سەقزەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئێڤین لە تاران گوازرابوویەوە، جارێکی دیکە بە بیانووی ئەوەی کە کێشەی نامە نووسین ڕاگەیەندراوە، بە کەمتر لە ۲۴ سەعات گەڕێندرایەوە بۆ بەشی ڕاگیراوانی بەندیخانەی شاری سەقز.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، عوسمان ئیسماعیلی، بەندکراوی سیاسی کە دووشەممە ١١ی بەفرانباری ۱۴۰۲, لەبری ئەوەی مۆڵەتی نەخۆشی, ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کرابوو، جارێکی دیکە گەڕێنرایەوە بۆ بەندیخانەی سەقز و ئێستا لە بەشی ڕاگیراوانی ئەم زیندانەدایە.
بەووتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم گواستنەوەیە دەستبەجێ دوای بوونی تەنیا یەک سەعات لە تاران ڕوویداوە و بە پێی ڕوونکردنەوەی ناڕەوای  بەرپرسان پێدەچێت عوسمان ئیسماعیلی بە ئەنقەست بخرێتە ژێر فشار و شکەنجەدان.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: عوسمان ئیسماعیلی جگە لەو نەخۆشییەی کە بەم دواییە تووشی بووە، تووشی هەناسەتوندی و نەخۆشی درێژخایەنی دڵ بووە و هێشتنەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەوای تاراندا، مەترسییەکی جیددی لەسەر تەندروستی دروست دەکات. هەروەها گەشتکردنی مەودای دوور بە ئۆتومبیل بۆ ئەم بەندکراوە سیاسییە کاریگەری خراپ لەسەر باری جەستەیی هەیە.

4 مانگ و 17 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گڕاندنەوەی دووبارەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سەقز 

گڕاندنەوەی دووبارەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سەقز 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی