تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەهۆی گازی ماڵانەوە لە كرماشان، منداڵێك گیانی دا و سێ كەسی دیكەش ژەهرخۆر بوون

بەهۆی گازی ماڵانەوە لە كرماشان، منداڵێك گیانی دا و سێ كەسی دیكەش ژەهرخۆر بوون
دەنگی خەباتی کوردستان

فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، منداڵێکی ساوا بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی ماڵان گیانی داوە و سێ کەسی خێزانەکەشی ژەهرخۆر بوون.
مەسعوود قەلعەسفیدی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ١١ی بەفرانبار، گاز لەنێو ماڵێکی شاری کرماشاندا بڵاوبووەتەوە، بەهۆیەوە منداڵێکی ساوا، کە تەمەنی تەنیا چوار مانگ بووە، گیانی داوە و هەروەها دوو پیاو و ژنێکیش كە ژەهرخۆر بوون ڕزگار كراون.
بەپێی راپۆرتی فریاکەوتنی خێرای کرماشان، لەماوەی کەمتر لە ١٠ مانگی ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١٦ کەس بەهۆی ژەهرخۆربوون بە گازی ماڵان گیانیان داوە و ٨٠ کەسی دیکەش ژەهرخۆر و باری تەندروستیان تێکچووه.

10 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەهۆی گازی ماڵانەوە لە كرماشان، منداڵێك گیانی دا و سێ كەسی دیكەش ژەهرخۆر بوون

بەهۆی گازی ماڵانەوە لە كرماشان، منداڵێك گیانی دا و سێ كەسی دیكەش ژەهرخۆر بوون

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی