تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بێبەشکرانی مافی چاوپێکەوتنی سێ ژنە ڕۆژنامەنووس کە لە زیندانی ئێڤین 

بێبەشکرانی مافی چاوپێکەوتنی سێ ژنە ڕۆژنامەنووس کە لە زیندانی ئێڤین 
دەنگی خەباتی کوردستان

ئێران جەلیلی دایکی نەسیم سوڵتانبەیگی بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک ڕایگەیاند کە کچەکەی و ئیلاهە محەممەدی و نیلوفەر حامیدی, لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کراون.
ناوبراو نووسىویەتی;  ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار، چوومە زیندانی ئێڤین بۆ دیداری کچەکەم نەسیم سوڵتانبەیگی، بەڵام ئێمە و خانەوادەی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامێدی ڕێگەمان پێنەدرا سەردانی کچەکانمان بکەین، و ئەوانیش ڕایانگەیاند کە هۆی ئەم سنووردارکردنە، کە تا کۆتایی مانگی بەفرانبار بەردەوام دەبێت, بەکارهێنانی نایاسایی تەلەفۆنی زیندانە.
نەسیم سوڵتانبەیگی بە تۆمەتی ساختەی "کۆبوونەوەی نایاسایی" و "تەبلیغات دژی ڕژیم" لەلایەن دەزگای قەزایی گەندەڵەوە سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها نیلوفەر حامیدی و ئیلاها محەممەدی دوو ڕۆژنامەنووسی بوێرن کە لە پێوەندی لەگەڵ ڕوماڵی ڕاگەیاندنی ڕووداوی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لە لایەن دەسەڵاتی گەندەڵی قزایی ڕژیم، بە تۆمەتی ساختەی درۆ بە "پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی دژمنکار" و "کۆبوونەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" تۆمەتبار کران و هەریەک سزای حەوت ساڵ و شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە.

10 مانگ و 21 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێبەشکرانی مافی چاوپێکەوتنی سێ ژنە ڕۆژنامەنووس کە لە زیندانی ئێڤین 

بێبەشکرانی مافی چاوپێکەوتنی سێ ژنە ڕۆژنامەنووس کە لە زیندانی ئێڤین 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی