تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانی مەزهەبی کورد, پاش شەش ڕۆژ مانگرتن لەسێدارەدرا

داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانی مەزهەبی کورد, پاش شەش ڕۆژ مانگرتن لەسێدارەدرا
دەنگی خەباتی کوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, دوای شەش ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی مەزهەبی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، دوای ١٤ ساڵ زیندانی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لەسێدارە درا. مانگی ڕابردوو قاسم ئابەستە و ئەیووب کەریمی دوو کەس لە هاوتۆمەتبارەکانی ئەم زیندانییە لەسێدارە درابوون و لە ئێستادا چوار تۆمەتبارەکەی دیکە لەم دۆسیەدا لە زینداندا زیندانی کراون و مەترسیی لە سێدارەدانیان لەسەرە.
داوود عەبدوڵڵاهی و شەش چالاکی ئایینیی کوردی دیکە بەناوەکانی ئەیووب کەریمی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت، کامران شێخە و قاسم ئابستە بە تۆمەتی ساختەی کوشتنی "عەبدوڵڕەحیم تینا"، و بەتۆمەتگەلی ساختەی دیکە وەک "چالاکی دژی ئاسایشی نیشتمانی"، "چالاکی دژی حکوومەتی ئاخوندی ئێران"، "ئەندامەتیی گرووپە سەلەفییەکان" و "فساد فی الارض" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

4 مانگ و 18 ڕۆژ و له‌مه‌وپێش‌

داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانی مەزهەبی کورد, پاش شەش ڕۆژ مانگرتن لەسێدارەدرا

داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانی مەزهەبی کورد, پاش شەش ڕۆژ مانگرتن لەسێدارەدرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی