تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندانی سەقزەوە بۆ شوێنێکی نادیار

گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندانی سەقزەوە بۆ شوێنێکی نادیار
دەنگی خەباتی کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری کوردی خەڵکی سەققز، سەرەڕای سەختی باری تەندروستی و دانانی بارمتەی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی حکوومەتی ئێرانەوە لە زیندانی سەقزەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان، لە پێشنیوڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، عوسمان ئیسماعیلی، زیندانیی سیاسی، لە کاتێکدا کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی بووە و سەرەڕای دابین کردنی بارمتەی قورسی یەک ملیار تمەنی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشکی, لە زیندانی سەقەزوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، گواستنەوەی لەناکاوی عوسمان ئیسماعیلی لە حەوشەی زیندانەوە لە ڕێگەی دەرگای دەرەکی دووهەمەوە لە کاتێکدا بووە کە خانەوادەکەی و ژمارەیەک لە خەڵکی شاری سەقز لە بەردەم زیندانی ناوەندیی ئەم شارە چاوەڕوانی سەردانی ئەم زیندانییە سیاسییە بوون کە دوای ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: هێزەکانی حکومەت بە خانەوادەی عوسمان ئیسماعیلی ڕایانگەیاندووە کە ئەم زیندانییە سیاسییەیان گواستۆتەوە بۆ زیندانی ئێڤین و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لەوێ چاودێری پزیشکی و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

4 مانگ و 18 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندانی سەقزەوە بۆ شوێنێکی نادیار

گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندانی سەقزەوە بۆ شوێنێکی نادیار

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی