تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

تەقاندنەوەی سێ کەشتی حوسیەکانی یەمەن, لەلایەن ئەمریکا

تەقاندنەوەی سێ کەشتی حوسیەکانی یەمەن, لەلایەن ئەمریکا
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاگەیندراوێکی هێزی دەریایی ئەمریکا, ئەم هێزە بە فڕۆکە هێرشیان کردە سەر سێ کەشتی حووسییەکانی یەمەن. ئەمەش دوای ئەو هێرشە ترۆریستیانە دێت کە ئەم میلیشیایەی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی دەیکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
فڕۆکەکانی هێزی دەریایی ئامریکا لە ناوچەکەدا لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند یارمەتی کەشتییەکی بازرگانی دانیمارک کە حووسییەکانی یەمەن بە مووشەکی بالێستیک هێرشیان کردبووە سەریان داوە. هێزەکانی ئامریکا هەروەها ڕایانگەیاندووە کە حووسییەکان تەقەشیان لە هێزەکانی ئامریکا کردووە و ئەوانیش بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، هەر سێ کەشتییەکەیان کردووەتە ئامانج و تەقاندوویاننەتەوە.
کەشتییەکە هی کۆمپانییەکی دانمارکییە بە ناوی "مێرسک" و  بە ئاڵای وڵاتی سەنگاپوور ڕۆیشتووە و هەر ئەم هێرشە ترۆریستیەی حوسیەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران بووە هۆی ئەوەی ئەم کۆمپانیایە جووڵە بازرگانییەکانی بۆ ٤٨ سەعات لە گەرووی بابولمەندەب و دەریای سوور ڕابگرێت.

4 مانگ و 18 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەقاندنەوەی سێ کەشتی حوسیەکانی یەمەن, لەلایەن ئەمریکا

تەقاندنەوەی سێ کەشتی حوسیەکانی یەمەن, لەلایەن ئەمریکا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی