تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی مورتەزا محەممەدی دوای تەقە و لێدان لە شاری سنە 

گرتنی مورتەزا محەممەدی دوای تەقە و لێدان لە شاری سنە 
دەنگی خەباتی کوردستان

مورتەزا محەممەدی، یەکێک لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا، دوای تەقەکردن لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری سنە، لەگەڵ لێدانێکی توند، گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و هەروەها ئیبراهیم محەممەدی برای ناوربراو کە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی براکەی ڕۆیشتووە گیراوە.
 بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەعات ٧:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی, مورتەزا محەممەدی دوای ئەوەی ماڵەکەی لە گەڕەکی حەسەناوای شاری سنە لەلایەن سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هێرشی کرایە سەر, بە توندوتیژییەکی زۆرەوە گیراوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بڵاو کراونەتەوه، دەرگا و پەنجەرەی شوێنی نیشتەجێبوونی مورتەزا محەمەدی لەلایەن هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سنە, تەقەیان لێ کراوە و شکاون.
 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە بەکرێگیراوەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم, دەستیان بەسەر سەرجەم مۆبایلەکانی ئەندامانی خانەوادەی مورتەزا محەممەدی گرتووە و دیمەنی گرتنی مورتەزا محەممەدییان گرتووە.
گرتنی مورتەزا محەممەدی لە کاتێکدایە کە ماڵی دایک و باوکی ناوبراو لە گەڕەکی حاجیاوا لەلایەن هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعاتەوە گەمارۆ درابوو ئەو ڕێگەیانەیان پشکنیوە کە دەچنە سەری.
پێشتریش ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ئەمساڵ، محەمەد جەعفەر محەمەدی، تەمەن ٥٥ ساڵ و باوکی مورتەزا محەممەدی, لە گەڕەکی حاجیاوای شاری سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ترۆریستی ئیتلاعاتەوە بە توندوتیژی و شکاندنی درکەی و پەنجەرەی ماڵەکەی گیرا بوو.
مورتەزا محەممەدی، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠١، لەکاتی ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکانی شۆڕشی ژینا, لە گۆڕەپانی مادر ـی شاری سنە و لە کاتی ڕۆیشتنی بە ئۆتۆمبێل بۆ ماڵەوە، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە گیرا بوو. ناوبڕاو لەگەڵ سیروان محەممەدی، برا گەورەکەی لە ١٦ی ڕەشەمەدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دانیشتنەکان لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا بوون.

4 مانگ و 19 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی مورتەزا محەممەدی دوای تەقە و لێدان لە شاری سنە 

گرتنی مورتەزا محەممەدی دوای تەقە و لێدان لە شاری سنە 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی