بەشێک لە سەرچاوە عێراقییەکان باسیان لە هێرشی درۆنی ترۆریستەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەریمی کوردستان كرد.
گروپی ترۆریستی ناسراو بە مقاومەی ئیسلامیی عێراق بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە لە ئەستۆ گرتووە.
شایانی باسە کە درۆنەكە لە نزیک قەڵای نوێ کە نزیکە لە فێرگەی مەشقی زیرەڤانی کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، درۆنەکە لە ئاسماندا خراوەتە خوارەوە، لە ئاکامی بەربوونەوەی پارچەکانی زیانی بە چەند دوکان و ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەکە گەیاندووە.
هێزی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق كە لە لایەن دەسەڵاتدارنی ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێ، لە بڵاوکراوەیەکدا بەرپرسیایەتی خۆی لە هیرشەکە ڕاگەیاند.