كۆڵبەرێكی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئەحمەد سادقی”، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستە چەکدارەکانی حکومەت كوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەحمەد سادقی، خەڵکی گوندی قەباغڵوی سەر بە سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم كوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد سادقی تەمەنی ٣٢ ساڵ و باوکی کوڕێکی تەمەن ٩ ساڵ بووە.
بەپێی ڕاپۆرت و ئامارەکان, بەم حاڵەتەوە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لە ماوەی کەمتر لە ١٠ مانگدا لە سنووری بانە کوژراون، گەیشتووەتە ١٨ كەس.