تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گواستنەوەی سەیوان ئیبراهیمی بۆ بەندیخانەی شاری سنە

گواستنەوەی سەیوان ئیبراهیمی بۆ بەندیخانەی شاری سنە
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - كۆمەڵایەتیی نۆژین, پاش بانگهێشت لەلایەن جێبەجێکرانی سزاکانی دەزگای قەزای ڕژیم لە شاری سنە، گیرا و بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانی یەک ساڵەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە. 
سزای ١١ ساڵ بەندکردنەکەی لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە دادگای پێداچوونەوە لەبەر دەستدایە و لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی، ١٠ ساڵ لەو سزایە بەسەری دا دەسەپێنن.
مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، سەیوان ئیبراهیمی لەلایەن لقی یەکی بێدادگای ساختەچی و بەناو ئینقلابی ڕژیم, لە شاری سنە بە تۆمەتی ساختەی پێکهێنانی گرووپ و دەستە بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی, سزای دە ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژ بە ڕژیم, سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە دۆسیەیەکی دیکەدا، بە تۆمەتی ساختەی تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای یەک ساڵ بەندکران، دوورخستنەوە و ٤٠ قامچی بەسەردا سەپێندرابوو.

4 مانگ و 19 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی سەیوان ئیبراهیمی بۆ بەندیخانەی شاری سنە

گواستنەوەی سەیوان ئیبراهیمی بۆ بەندیخانەی شاری سنە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی