بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، پێگەی تاقمە ترۆریستییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لەسەر سنووری عێراق و سووریە کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و لەو هێرشانەشدا لانیکەم پێنج کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
كاناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند، پێگەکانی تاقمی فاتمیونی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سەر سنووری سووریە و عێراق بە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبییە، نوروت ڕەشید، یەکێک لە فەرماندەکانی تاقمە میلیشیا ترۆریستییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرام لە ڕۆژهەڵاتی سووریە، یەکێک لە کوژراوەکان بووە.