تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

نەفتالی بێنێت دەڵێت دووجار فەرمانی هێرشکردنە سەر ڕژیمی ئێرانم داوە

نەفتالی بێنێت دەڵێت دووجار فەرمانی هێرشکردنە سەر ڕژیمی ئێرانم داوە
دەنگی خەباتی کوردستان

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، بابەتێکی لە ماڵپەڕی وال ستریت ژۆرناڵ بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە ماوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیدا دوو جار فەرمانی بە هێزەکانی ئەو وڵاتە کردووە هێرش بکەنە سەر ڕژیمی ئێران.
نەفتالی بێنت، لەم وتارەدا دەنووسێت ئیسرائیل و ئەمریکا دەبێ دەسەڵاتی ئاخوندەکان کە سەرچاوەی شەڕ و ترۆر و ئازاری بێکۆتایە لە سەرانسەری جیهاندا لەنێو ببەن.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە، پێویستە ئەو وڵاتانە ئایەتوڵڵاکان ناچاربکەن كە تاوانی چاندنی تووی ئاژاوە لە ڕێگەی گرووپە ترۆریستیەكانی حەماس و حیزبوڵڵا و حوسییەکان بدەن.
بێنێت هەروەها باسی لەوەش کرد کە یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕژیمی ئێران لە ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ بە فەرمانی ئەو بووە و هێرشی دووهەم له ڕەشەمەی ١٤٠٠ به دوای هەوڵی ڕژیمی ئێران بۆ کوشتنی گەشتیارانی ئیسرائیل له تورکیە ڕوویدا.
بێنێت فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان دا کە فەرماندەیەکی باڵای سپای ترۆریستی پاسداران بکوژن كە پێدەچێ مەبەستی حەسەن سەیاد خودایی بێ کە جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ لە تاران كوژرا.

8 مانگ و 8 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەفتالی بێنێت دەڵێت دووجار فەرمانی هێرشکردنە سەر ڕژیمی ئێرانم داوە

نەفتالی بێنێت دەڵێت دووجار فەرمانی هێرشکردنە سەر ڕژیمی ئێرانم داوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی