تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژران و برینداری ۲۰ میلیشای سەر بە ڕژیمی ئێران لە سوریە

کوژران و برینداری ۲۰ میلیشای سەر بە ڕژیمی ئێران لە سوریە
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە ۹ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، سەرچاوەیەکی ئەمنی عیراقی بە حورەی ڕاگەیاند، "لە ئەبوکەمالی سووریە سێ هێرش لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران.
کە لە چوارچێوەی گرژییەکانی ناوچەکەدا و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە غەززە هێرشەکان زیاد بووە.
لوید ئاستن، وەزیری دیفاعی ئەمریکا، دووشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، سپای ئەمریکا سێ شوێنی لە عێراق بۆردومان كردووە کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانەوە بەکارهێنراون، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی گرووپەکان بۆسەر بنكەی ئەمریکییەکان بوو کە سێ سەربازی ئەمەریکی برینداربوون و برینی یەکێکیان سەخت بووه.
بەپێی وتەی بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکی، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکوو ئێستا ۱۰۳ هێرش لە عێراق و سووریە کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریە، لە بۆردومانی ئاسمانیی بنكەكانیان ئەمشەو لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ئەلبوکەمال ٢٠ میلیشیای عێراقی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران کوژران و بریندار بوون.

9 مانگ و 17 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و برینداری ۲۰ میلیشای سەر بە ڕژیمی ئێران لە سوریە

کوژران و برینداری ۲۰ میلیشای سەر بە ڕژیمی ئێران لە سوریە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی