ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوو كۆڵبەر بە ناوەكانی ئارمان محەممەدی، خەڵكی سنە و مێهران ( ناوبانگ نادیار)، خەڵكی كامیاران بە تەقەی بەكرێگیراوە ترۆریستەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.
دەوترێ ئەم كۆڵبەرانە لە كاتێكدا هیچ بارێكیان پێنەبووە لە مەسافەیەكی نزیكەوە بە چەكی ساچمە لە لایەن ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمەوە تەقەیان لێكراوە.