ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، کەناڵی هەواڵی الحدث، بە ئاماژەدان بە هێرشی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ سەر فڕۆکەخانەی دەمشق، هەواڵی کوژرانی ١١ ئەندامی سپای ترۆریستی پاسدارانی بڵاوکردەوە.
هەروەها کەناڵی هەواڵی ئەلعەرەبیە لە هەواڵێکدا نووسیویەتی: ئێوارەی پێنجشەممە ٧ی بەفرانبار لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دەمشق، ١١ فەرماندە و ئەندامانی سپای ترۆریستی پاسداران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران کوژران.