هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی بۆکان و تەمەن ۶۴ ساڵ, بەناوی کەریم ئەمینی، کە پێشتر لەسەر تۆمەتی پەیوەندیدار به مادەی هۆشبەر گیڕابوو، لەزیندانی ناوەندی بەندەر عەباس لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۷ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، ئەم بەندکراوەی کوردی خەڵکی بۆکان لە گرتووخانەی بەندەر عەباس لەسێدارە درا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە کوردە شەش ساڵ پێش ئێستا بەتاوانی پەیوەندی دار بە مادەی هۆشبەر،گیڕا و دواتر لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لەم شارە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.