بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ۸ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, سێ زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومری بەردیانی و ڕەحمان پورحازوو لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە لەسێدارە دران. ئەم زیندانیانە پێشتر لەگەڵ هاوتۆمەتبارەکانیان نەسیم نەمازی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە کە دوای لەسێدارەدانی ئەم کەسانە, خەڵک لە پێش زیندانی ناوەندی ورمێ کۆبوونەوە.