دەفتەری کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکیی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئۆفێك، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سزادانی کەسێک و سێ دامەزراوەی بەرپرسیار لە ئاسانکاریی گواستنەوەی یارمەتییە داراییەکانی ڕژیمی ئێرانی بۆ حوسییەکان ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا هاتووە کە ئەم کەسە و دامەزراوانە بە فەرمانی سەعید جەمال کە سەر بە سپای ترۆریستی قودسی پاسدارانی ئێرانە، ملیۆنان دۆلاریان بۆ حوسییەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران گواستووەتەوە.
ناوی ئەو کەسانەی کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە بەم شێوەیەن: نەبیل عەلی ئەحمەد ئەلحەزا، سەرۆکی کۆمەڵەی ئاڵوگۆڕی دراو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە سەنعا، کۆمپانیایەکی هەناردە و گواستنەوە لە تورکیە و دوو کۆمپانیای جێگیر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە یەمەن.