تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بانگهێشتی عەبدوڵڵا گوڵستانی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیم لە ورمێ

بانگهێشتی عەبدوڵڵا گوڵستانی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیم لە ورمێ
دەنگی خەباتی کوردستان

عەبدوڵڵا گۆڵستانی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆكان، لە کاتێکدا کە لە چەند مانگی ڕابردوودا گیراوە و حوکمی بەسەردا سەپێنراوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی بۆكانەوە بانگهێشتی دادگای ورمێ کرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە چەند مانگی ڕابردوودا بە پێدانی غەرامە و دابینکردنی کەفالەت لە زیندان ئازاد کراوە.
ئەم هاوڵاتیە ڕۆژی ١١ی خەرمانان لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی لە شاری بۆكان گیرا بوو.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو دوای شکەنجەی بەکرێگیراوانی ڕژیم، بەهۆی شکانی بڕبڕەی پشتەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.
شایانی باسە کە, سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم سزای ١١٣ میلیۆن تمەن غەرامە و یەک مانگ زیندانی بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپاند و دوای پێدانی ئەو بڕە پارەیە ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و شانزە ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

4 مانگ و 20 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشتی عەبدوڵڵا گوڵستانی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیم لە ورمێ

بانگهێشتی عەبدوڵڵا گوڵستانی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیم لە ورمێ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی