محەممەد حەساری تەمەن ٥٠ ساڵ و بەندکراوی کورد و خەڵکی کەنگاوەری سەر بەپارێزگای کرماشان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، لەگەڵ دوو بەندکراوی بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندی بیرجەند، ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور لەسێدارە درا.
ئەو سێ بەندکراوە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.