ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار، دانیشتنی دۆسییەی یاسر ڕەحمانیراد، پزیشکی ئازادیخواز، لە لقی یەکەمی بێدادگای گشتی ڕومشكان بەڕێوەچوو.
ناوبراو سەبارەت بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە دەسەڵات مەحکەمە کراوە.
ناوبراو لە ٣٠ی خەرمانان کاتێک بەکرێگیراوانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵەكەیان لە خورەمئاوا گیراوە و پاش سێ حەوتوو بەندکران، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و نیو تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم پزیشکە لە مەهاباد لەگەڵ دوو پزیشکی دیکە و بە کەرەستەی پزیشکی لە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو, لە شۆڕشدا گیرابوون.
ناوبراو پێشتر نووسیبووی:
ئەگەر هاوسۆزی و نووسین لەسەر مەینەتی قوربانییانی ناڕەزایەتیەکان بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی گولـلەی ساچمەیی بیناییان لەدەستداوە، ئەگەر دابینکردنی هاوکاریی پزیشکی و چارەسەرکردنی قوربانییەکان، ئەرکێک کە لەسەر شانی حکوومەت بوو، بەڵام من بەشێکم لە ئەستۆ گرتبوو، و لەسەری زیندانی کرام، بە تەلبلیغات لە دژی ڕژیم دادەنرێت، دووبارەی دەکەمەوە و شانازی پێوە دەکەم.