ئەشکان سەعادەت مێهر، چالاکوانی تورک و یەکێک لە بەدنکراوانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە حەوت ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەشکان سەعادەت مێهر، خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقی ١٠٨ی بێ دادگایرژیم لە ئەم شارە بە تۆمەتی ساختەی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و بڵاوکردنەوەی درۆ، بە ٢ ساڵ زیندان و بە کۆی گشتی ٧ ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپێندرا.
ئەم حوکمە بە هۆی ئامادەنەبوونی ئەم چالاکە مەدەنییە لە دادگا و نەتوانینی مافی بەرگری ناوبراو، بە غیابی دەرچووە.
هەروەها بەشێکی دیکەی دۆسیەی ئەشکان سەعادەت مێهر بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە ڕژیمی جینایەتکاری ئێران لە لقی دووی بێ دادگای بەناو ئینقلابی رژیم لە ورمێ لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
ئەم چالاکە مەدەنییە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی شاری ورمێ گیرا و لە ٢٣ی خەزەڵوەر، بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە هەتا کاتی دانیشتنی دادگاییەکەی ئازاد کرا.
جێی باسە کە ئەشکان سەعادەت مێهر لە ساڵی ڕابردوودا لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ماوەیەک لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و جینایەتکارەکان گیرابوو