تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سۆهەیلا محەممەدی بەندکراوی سیاسی کورد دوای سێ ساڵ زیندانی بەبێ مۆڵەت، بە مەرج ئازاد کرا

سۆهەیلا محەممەدی بەندکراوی سیاسی کورد دوای سێ ساڵ زیندانی بەبێ مۆڵەت، بە مەرج ئازاد کرا
دەنگی خەباتی کوردستان

سوهەیلا محەمەدی بەندکراوی سیاسی کورد پاش تێپەڕاندنی زیاتر لە سێ ساڵ حوکمی پێنج ساڵە کە بە سەریدا سەپا بوو، بە مەرج لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانبای ١٤٠٢ی هەتاوی ، سۆهەیلا محەمەدی، ژنە زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی سەڵماس، دوای سێ ساڵ زیندانی بە مەرج لە زیندان ئازاد کرا.
سوهەیلا محەممەدی هەتا ئازد کرانی لە مافی مەرەخەسی بێبەش بووە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو وەک ناڕەزایەتی بەهۆی خراپی دۆخی، چەندین جار مانی لە خواردن گرتووە و جارێکیش هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم زیندانییە سیاسییە بەهۆی فشاری ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکان لە ماوەی بەندکران و لێپرسینەوە، لە دۆخێکی دەروونی و جەستەیی نیگەرانکەردایە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە پاییزی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری سەلماس لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای تروریستی پاسداران گیراوە و پاش چەند مانگ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ.

4 مانگ و 25 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سۆهەیلا محەممەدی بەندکراوی سیاسی کورد دوای سێ ساڵ زیندانی بەبێ مۆڵەت، بە مەرج ئازاد کرا

سۆهەیلا محەممەدی بەندکراوی سیاسی کورد دوای سێ ساڵ زیندانی بەبێ مۆڵەت، بە مەرج ئازاد کرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی