بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە خەبات مێدیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، ۲۹ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, سەمیرا سەبزیانفەرد، تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی خوڕەم ئاوا سەر بە پارێزگای لوڕستان، یەکێک لە قوربانیانی منداڵ هاوسەری, بەندکراو لە گرتووخانەی قەرچەکی وەرامین کە ۱۰ ساڵ پێش ئێستا، بەتاوانی کوشتنی بەئەنقەست بەندکرابوو, لەسێدارە درا.
جێی باسە کە خاتوو سەمیرا، لەتەمەنی ۱۴ ساڵی لەلایەن خانەواەدەکەی بەزۆر بەشوو دراوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.