دادگای ئستیناف لە ستۆکهۆڵم بڕیاری حوکمی هەتاهەتایی حەمید نووری، یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی قەزایی ڕژیم بە تاوانی بەشداریکردن لە کۆمەڵکوژی زیندانییانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧دا پشتڕاستکردەوە.
٤٥٢ چالاکی مەدەنی پەسەندکردنی حوکمی حەمید نوورییان بە "شکستێکی گەورەی ڕژیمی ئاخوندی و سەرکەوتنی بزووتنەوەی دادخوازی ناوبرد.
حەمید نووری لە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ بە بڕیاری دادگای ناوچەیی ستۆکهۆڵم بە دوو تۆمەتی "تاوانی جەنگ" و "کوشتن" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، کە لە سوئێد بەرامبەرە بە ٢٥ ساڵ زیندانیکردنه.
حەمید نووری جگە لە زیندانی هەتاهەتایی، سزای قەرەبووی کەسوکاری کوژراوان و زیندانییانی سیاسیی بەسەردایە و دیپۆرتكردنەوەی دوای کۆتایی هاتنی زیندانییەکەی لە سوئێدەوە حوکم دراوە.