تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

خاتوو نەرگس محەممەدی بەشداری دادگاییەکەی نەکرد

خاتوو نەرگس محەممەدی بەشداری دادگاییەکەی نەکرد
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە خەباتمێدیا، نەرگس محەممەدی, چالاکی مافی مروڤ و براوەی خەڵاتی نۆبێڵی ئاشتی، ڕایەگەیاند کە دادگای بەناو شۆڕش, کوشتارگەی لاوانی وڵاتەکەمە و من ناچمە ئەو کوشتارگەیە و هیچ ڕێزێک بۆ دەزگای گەندەڵی بەناو دادوەری و دەسەڵات دارانی ڕژیم دانانێم.
جێی باسە خاتوو نەرگس ڕایگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و نایاسایی بوونی بڕیارەکانی ئەو دادگا بەناو شۆڕشە, لە ئەنجامدانی دادگاییکردنی نمایشی و نەبوونی مافی بەرگریکردن لە تۆمەتباران، لە دادگاییکردنیان, ڕۆژی ۲۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, لە لقی ۲۶ی ئەو قەسابخانەیە ئامادەنابم، ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە سزای لە سێدارەدان, لقەکانی ئەو بێداگایانەی کردووەتە قەسابخانە بۆ لاوانی وڵات. ئەو کوشتارگەیە کە کەسانێک وەک موحسین شکاری کە تەنیا بەهۆی ناڕەزایەتییەکی مەدەنی ئێعدام کرد و هەشت گەنجی دیکەی ناڕازی لەبزوتنەوەی پڕ شکۆی ژن، ژیان، ئازادی لەسێدارە دا. یان پۆل پۆل لاوانی ناڕەزی بەندکراو, لە زیندانەکان ڕەوانەی ئەو لقانە کراون و دڕندانەترین سزایان بەسەردا سەپێنراوە. ئەم دادگایە بۆ لێدوان و نووسینەکان و دانیشتنەکانی  ئێمەی زیندانییەکان لە زینداندایە، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕژیمی ستەمکار و زاڵم و خوێنمژ لەم وڵاتەدا لەبەردەم ئیرادەی زیندانییە ئازاکاندا کەوتووەتە سەر ئەژنۆی. و دیوارە درز تێکەوتووەکانی زیندانی ستەمکار توانای کپ کردنی دەنگی ئێمەی زیندانییەکانی نیە، ئەمە هێزی ئێمەی ناڕازییە. ئەمە توانا و بەهێزی کەسانی مافویستی ناڕازیە.

5 مانگ و 20 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خاتوو نەرگس محەممەدی بەشداری دادگاییەکەی نەکرد

خاتوو نەرگس محەممەدی بەشداری دادگاییەکەی نەکرد

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی