ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی شەش مانگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە بەیاننامەیەکدا هەرسێ وڵاتی ئەڵمان, بریتانیا و فەرەنسە, ڕژیمی ئێرانیان بە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیک، گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە و پیتاندنی ئۆرانیۆم تاوانبار کرد.
ئەم سێ وڵاتە باسیان لەوە كردووە: یەدەگی پیتێنراوی ڕژیمی ئێران ٢٢ هێندەی سنووری ڕێگەپێدراوی ڕێککەوتننامەی بەرجامە و هیچ پاساوێکی غەیری نیزامی نییە و ئەم ڕێچكەیە تەنیا ڕژیمی ئێران لە چەکی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێداگری لەوە کردەوە کە ڕژیمی ئێران ڕێکەوتننامەی بەرجامی پێشێل کردووە و بە پیتاندنی ٦٠٪ ی ئۆرانیۆم لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیکە.