لە درێژەی پەلامار و کوشتنەکانی کۆڵبەران به دەستی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران, ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، كۆڵبەرێكی تەمەن ٥٢ ساڵ بە ناوی عەلی قادری، دانیشتووی شاری مەریوان، لە لایەن ترۆریستە بەكرێگیراوانی حکوومەتی ئاخوندی لە ناوچەی سنووری ئاسناوە و مەرانە تەقەی لە سنگی کرا و كوژرا.
ئەم کۆلبەرە خەڵکی گوندی "زانووری" سەر بە مەریوان، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.
هەروەها هەر لەو ڕۆژدا, دوو کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پێتیام، خەڵکی گوندی "داشە"ی پاوە، و کۆڵبەرێک بەناوی ئۆمید ئیلهامی خەڵکی سەقز و تەمەن ۲٤ ساڵ بە تەقەی ڕاستە وخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم ئاخوندی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.