تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
sazmanixebat.com

رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ۱٤۰۲ی كۆچی خۆری،كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی و چەند كەس لە ئەندامانی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێشوازیان كرد لە بەڕێز كاك عومەر ئیلخانیزادە جێگری سكرتێری گشتی و وەفدی هاوڕێی‌ لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران.

لە دیدای نێوان وەفدی كۆمەڵەو سازمانی خەبات پێوەندی دۆستانەی دوو لایەن، هەلومەرجی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران، شۆڕشی ژینا،هەلومەرجی ئێران و پێوەندی و دۆستایەتی لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی سەرانسەری لە ئێران و ناوچەو جیهان قسەو باسی لە سەر كرا. 
سەبارەت بە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژیناو گرینگی ئەو شۆڕش و ڕاپەڕینە جەماوەرییە لە كوردستان و ئێران، ڕادەی هاوكاری هێزو لایەنەكانی كوردستانی ئێران بە گشتی و لە پەیوەند بە ساڵوەگەڕی ئەو ڕاپەڕینە سەرانسەرییە بە تایبەت قسەی لە سەر كرا.
لە گەڵ باس كردنی چەند تەوەری دیكە، هەردوولا لە سەر بەردەوام بوون بە پەیوەندی دۆستانە،پێداگریان لەسەر هاوكاریی نێوان،کۆمەڵە و سازمانی خەبات کردەوە.

10 مانگ و 27 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی