بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەخەباتمێدیا، سەعات ۷:۳۰ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم لە پارێزگای کرماشان، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بەشێوەیەکی دڕندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەیومەرس کەلەجوویی شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کورد لەم شارە و ماڵەکەیان پشکنیوە. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکیە فەرهەنگی و ئەدەبیەکانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم خراوەتە ژێر فشارەوە.
بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەی خەباتمێدیا، هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکان، وێڕای هەڕەشە و تۆقاندن لەجوابی کەیومەرس ئەمیری بۆ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی بۆ چوونە ژوورەوەی ئەم هێزانە بۆ ماڵەکەی، بەڵام بەنیشاندانی نووسراوێکی ساختە بەم شەعیرەکوردە ڕێگەشیان نەداوە بیخوێنێتەوە.
جێی باسە کەیومەرس ئەمیری، پێشتریش لە مەراسمی نەورۆری ساڵانی پێشوو خراوەتە ژێر لێکۆڵینەوە و کۆبوونەوەی شێعر خوێندنەوەکانیشی لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە هەڵوەشاوەتەوە.