ئیسماعیل نەزەری، هاوسەری خاتوو سەمانە ئەسغەری، ٢٥ی سەرماوز ۱۴۰۲ی هەتاوی, لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: "ئەمڕۆ ئەو بڕیارەی لقی ٢٩ی دادگای بەناو ئینقلاب سەبارەت بە دۆسیەی سەمانە ئەسغەری هاوسەرم دەرچووە، بە شێوەیەکی شەخسیی گەیشتە دەستی". یەک ساڵ زیندانیکردن، بە ڕۆژانی گیرانیشیەوە.
سەمانە ئەسغەری ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو گیراو تا مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە زیندانی قەرچەک بوو.